ئێرانجیهان

مەسرور بارزانی و عەدنان دەرجال دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 4/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هائاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا.
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەسکەوتی گرنگیی وەرزشی لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشیی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts