وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە:
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی چوار شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦
نوێ دەکرێتەوە..










