ئێرانجیهان

زانیاری لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە لە تاران


 

 

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەکی تاران سیستمی بەرگریی ئاسمانی چالاککراوە.

 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2026،  ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا” رایگەیاند کە “دەنگی تەقەی بەرگریی ئاسمانی” لە رۆژئاوای

تاران بیستراوە، هاوکات ئاژانسی هەواڵی “مێهر” بڵاویکردەوە کە سیستی بەرگری لە چەند ناوچەیەکی پایتەخت بۆ بەرەنگاربوونەوەی “ئامانجە دوژمنکارانەکان” چالاک کراون، بێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە بخەنەڕوو.

 

ئەمە یەکەم راپۆرتی لەو شێوەیەیە لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە.

 

نوێدەکرێتەوە… 

 

 





سەرچاوە

Related Posts