ئێرانجیهان

ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی توند دەکات و دەڵێت “ئەگەر ئەمریکا رێگەمان بدات و گلۆپی سەوزمان بۆ داگیرسێنێت، ئامادەین جەنگ لە دژی ئێران دەست پێ بکەینەوە.

یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026، هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی دژ بە ئێران و لەناوبردنی بنەماڵەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سەرکردەکانی ئەو وڵاتەی کردووە و بە ئەندازیاری پرۆژەی وێرانکردنی ئیسرائیل ناوی بردوون، لەگەڵ ئەمەشدا ئاماژەیداوە، بۆ دەسپێکردنەوەی جەنگ چاوەڕێی رازی بوونی ئەمریکا و داگیرساندنی گلۆپی سەوز لە واشنتنەوە دەکەن.

کاتس رایگەیاندووە “بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ چاخی تاریکی و بەردین، دەبێت دامەزراوە سەرەکییەکانی وزە و کارەبای ئێران وێران بکرێن.

هەروەها هەڕەشەی بە ئامانجگرتن و وێرانکردنی تەواوی ژێرخانە ئابووری و نیشتمانییەکانی ئێرانی کردووە.

ئاگربەستەکەی ئیسرائیل و حکوومەتی لوبنان

رۆژی هەینی، 20ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەستێکی بۆ ماوەی 10 رۆژ لە نێوان ئیسرائیل و لوبناندا راگەیاند. ئامانج لەم هەنگاوەی ترەمپ وەستاندنی کاتیی گرژییەکان و رەخساندنی دەرفەتێک بوو بۆ دانوستانی دیپلۆماسی و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە لێقەوماوان.

راگەیاندنی ئەم ئاگربەستە، چەند رۆژێک دوای کۆبوونەوەی باڵیۆزانی لوبنان و ئیسرائیل دێت لە واشنتن؛ ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات بوو لە دوای چەندین دەیە، چونکە لە رووی یاساییەوە لە ساڵی 1948ـەوە ئەو دوو وڵاتە لە باری جەنگدان.

سەرچاوە

Related Posts