ئێرانجیهان

مەسرور بارزانی و عەلی فالح زەیدی کۆبوونەوە

 ئەمڕۆ شەممە 5/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی حکومەتی فیدراڵ و شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێمە پشتیوانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبین لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە کە کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و یەکجارەکی چارەسەر بکرێن و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسی عێراقیش لە سەربنەمای هاوبەشی ، هاوسەنگی و سازان بێت.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدراڵ ، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و جەختی کردەوە کە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان، بەهێزبوونی حکومەتی فیدراڵییە و دڵنیایی دەدەین کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین .

سەرچاوە

Related Posts