ئێرانجیهان

قەیرانە سیاسییەکان چارەسەری سەربازییان نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” رایگەیاند؛ رووداوەکانی گەرووی هورمز ئەو راستییە دەسەلمێنن، قەیرانە سیاسییەکان هیچ چارەسەرێکی سەربازییان نییە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتێکدا دانوستانەکان بە هەوڵەکانی پاکستان بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە دەبینن، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وریا بێت لەوەی لەلایەن کەسانی دیکەوە پەلکێشی ناو زۆنگاو و تەنگژەکان نەکرێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە، پێویستە ئیماراتیش بە هەمان شێوە وریا بێت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا عێراقچی نووسیویەتی: “پڕۆژەی ئازادی (Project Freedom) پڕۆژەی بنبەستە (Project Deadlock).”

سەرچاوە

Related Posts