ئەمڕۆ سێشەممە، 05ـی ئایاری 2026، د. زێدا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلانادان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ماڵپەری کوردستان24ـی راگەیاند، لە کۆبئوونەوەی دوێنێ دووشەممەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کە بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو؛ بڕیار دراوە بڕی وەرگرتنی گەنمی هەرێمی کوردستان لە 292 هەزار تۆنەوە بۆ 400 هەزار تۆن زیاد بکرێت.
د. زێدا دووپاتی کردەوە، کۆبوونەوەکە بەبێ بەشداریی هیچ نوێنەرێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەوەی بڕیار لەسەر بڕە نوێیەکە دراوە، بە شێوەیەکی فەرمی ئاگادار کراونەتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی جەختی کردەوە، “ئێمە بڕەشمان پێ زۆر کەمە و قبووڵی ناکەین؛ هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق تا بڕەکە زیاتر بکەین، چونکە بڕەکە بەروارد بە بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە پێشبینی دەکەین سەرووی یەک ملیۆن و نیو تۆن بێت، زۆر کەمە”.
نوێ دەکرێتەوە..










