وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە؛ ئێستا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە سەرقاڵی مامەڵەکردن و بەرپەرچدانەوەی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن (درۆن) کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کراون.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و رایگەیاندووە: “ئەو دەنگە بەهێزانەی لە ناوچە جیاجیاکانی ئیمارات دەبیسترێن، دەرئەنجامی راستەوخۆی کارابوونی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیماراتن لە کاتی رووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی ئەو مووشەکە بالیستی، کروز و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ئاراستەی وڵاتەکەمان کراون.”
نوێ دەکرێتەوە…










