ئێرانجیهان

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک لە تاران 11 کەس…


 

ژمارەی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شارۆچکەی ئەندیشەی پارێزگای تاران، گەیشتە 11 کەس گیانیان لەدەستدان و 41 کەسیش بریندارن.

 

ئێوارەی دوێنێ، سێشەممە 5ی ئایار، کاژێر 04:40 خولەک بە کاتی ئێران (04:10 خولەک بە کاتی هەولێر) ئاگر لە کۆمەڵگەی بازرگانیی (ئەرخەوان) لە شارۆچکەی ئەندیشەی تاران کەوتەوە.

 

سەجاد برنجی، قایمقامی ناوچەی شەهریار رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 41 برینداریش هەن کە برینی 26یان سووک بووە و چارەسەریان بۆ کراوە.

 

مەهدی محەممەدی، داواکاری گشتیی شەهریار رایگەیاند، دۆسیەیەکی بەپەلە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دروستکەری باڵەخانەکە و هەموو ئەو کەسانە دەرکراوە کە کەمتەرخەم بوون.

 

داواکاری گشتی جەختی لەوەش کردەوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان و هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە بەردەوامن و رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر تۆمەتباران دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان.

 

کۆمەڵگەی بازرگانی ئەرخەوان، لە شارۆچکەی ئەندیشە، 30 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای تاران دوورە و زیاتر لە 250 یەکەی بازرگانی و 50 یەکەی کارگێڕیی تێدایە.

 





سەرچاوە

Related Posts