ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی کردەوە.
بەشێکی قسەکانی سەرۆکوەزیران لە گوتاری رێوڕەسمەکەدا:
– دڵخۆشم جارێکی دیکە سەردانی سۆرانم کردووە و پرۆژەکەم کردەوە.
– گرژی و ئاڵۆزییەکان نەیانهێشت لە ئەنجامدانی پرۆژەکانمان بوەستین.
– لە خۆشی و نەخۆشییەکاندا بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
– سوپاسی پاڵپشتی و متمانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم.
– داوا لە شۆفێران دەکەم پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
– هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی دەخوازین و هیوادارین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکوومەت.
نوێ دەکرێتەوە..










