بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە مەڵەتی باکووری کوردستانی هەژاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر پارێزگای مەڵەتی لە باکووری کوردستان هەژاندوو. بەپێی زانیارییەکانی ئافاد، ناوەندی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی باتاڵگازی بووە و لە کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ لە قووڵایی 7.3 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا ڕوویداوە. ئەم بوومەلەرزەیە بەهۆی نزیکی لە ئاستی زەوی، لە شارەکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە زیانی گیانی نەکردووە.
نوێ دەکرێتەوە..










