ئێرانجیهان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

سەرۆکی حزبی تەقەدوم، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیوانیی خۆی و پارتەکەی بۆ مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حزبی تەقەدومی کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کردەوە.

سەرچاوە

Related Posts