ئێرانجیهان

پشتیوانیی سەرۆک هۆزەکان هێزمان پێدەبەخشێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا پێشوازیی لە ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزی خواروو و ناوەڕاستی عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆک هۆزەکانی راگەیاند: “پشتیوانی ئێوە هێز بە ئێمەش دەبەخشێت، هەروەها کە پشتیوانی ئێوە دەبینین دڵگەرم دەبین و شانازی دەکەین کە لە وڵاتێکدا پێكەوە بژین”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، جارێکی دیکە شانازی بە دۆستایەتیی سەرۆک هۆزەکانەوە دەکەین و پەیوەندییەکانمان مێژوویین.

هاوکات گوتی: ئینشائەڵڵا ئەو پەیوەندییە مێژوویەی کە لە سەردەمی مەلا مستەفا بارزانی نەمر هەبووە، لە سەردەمی سەرۆک بارزانیش بەردەوام بووە، ئینشاڵڵا ئێمەش لەو پەیوەندییانە لەگەڵ ئێوە بەردەوام دەبین.

سەرچاوە

Related Posts