ئێرانجیهان

لە هێرشەکەی سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز هیچ دزەکردنێکی ماددە تیشکدەرەکان رووی نەداوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئاداری 2026، کۆمەڵگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی شەهید ئەحمەدی رۆشەن لە نەتەنز، هێرشی کرایە سەر.

بەپێی راگەیەندراوی سەرچاوە فەرمییەکان کە لە ئاژانسی تەسنیم بڵاوبووەتەوە، ئەم جۆرە کردەوانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانن، بەتایبەتی پەیماننامەی قەدەخەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، سەرجەم بڕیارنامەکانی تایبەت بە سەلامەتی و ئاسایشی ناوەکی لە جیهاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی لێهاتوویی تیمە تەکنیکییەکان و دەستوەردانی خێرای سیستەمی ئاسایشی دامەزراوەکە، توانراوە رێگری لە تەشەنەسەندنی رووداوەکە بگیرێت و زیانەکان تەنیا لە چوارچێوەی دامەزراوەکەدا سنووردار کراون.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر هۆکار و شێوازی هێرشەکە بەردەوامە و دواتر ئەنجامەکانی بۆ خەڵکی ئێران ئاشكرا دەکرێن، هاوکات بەرپرسان دڵنیایی تەواویان داوە کە هیچ جۆرە دزەکردنێکی ماددە تیشکدەرەکان رووی نەداوە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیان و تەندروستیی دانیشتووانی دەوروبەری دامەزراوەکە بوونی نییە.

سەرچاوە

Related Posts