پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئازاری 2026، دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق رایگەیاند؛ دەوروبەری یەکێک لە بنکەکانیان لە شاری بەغدا کەوتووەتە بەر هێرشێکی تیرۆریستی.
بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی دەزگاکە، هێرشەکە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەکانەوە ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی ئەم کارەهێرشە ئەفسەرێکی دەزگاکە کوژرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ ئەم هێرشە هەوڵێکی بێهودەیە بۆ رێگریکردن لە دەزگاکە لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانی و پیشەییەکانی. هەروەها دەزگای هەواڵگری جەختی کردووەتەوە، ئەم جۆرە کارانە تەنیا بەهێزتریان دەکات لەسەر بەردەوامبوون لە کارەکانیان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بەڵێنی داوە، راوەدوونی ئەنجامدەران و بەرپرسانی پشت ئەم هێرشە دەدات تا دەستگیردەکرێن و رادەستی دادگا دەکرێن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.










