ئێرانجیهان

ئێران لە 9 پارێزگا 35 کەسی بە تۆمەتی ‘سیخوڕی و…


 

فەرماندەیی گشتیی پۆلیسی ئێران لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوئاهەنگدا لە نۆ پارێزگای جیاوازی وڵاتەکە، 35 کەسیان بە تۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیار و پلاندانان بۆ هێرش دەستگیر کردووە.

 

پۆلیسی ئێران لە راگەیێنراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بەوەی زانیارییان لەسەر ناوەندە گرنگ و ستراتیژییەکانی وڵات کۆکردووەتەوە و بۆ دەزگە هەواڵگرییە بیانییەکان و گرووپە نەیارەکانی ئێرانیان ناردووە، بە مەبەستی کردەوەی تێکدەرانە دژی هێزە ئەمنییەکان و مەدەنییەکان.”

 

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، “ئەو کەسانە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک چەک، تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندیکردندا گیراوە، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان ئامادەکرابوون.”

 

پۆلیسی ئێران دەشڵیت، “لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکانەوە، دەستیان بە سەر چالاکییەکانی ئەو گرووپانەدا گرتووە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەسەر ناسنامە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان بڵاودەکەنەوە.”

 





سەرچاوە

Related Posts