ئێرانجیهان

ئیسرائیل دانی بە شکستی سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەیدا نا

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ بەهۆی دوو کێشەی تەکنیکی جیاواز لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیدا، شەوی شەممە مووشەکە ئێرانییەکان توانیویانە تێپەڕن و ئامانجەکانیان بپێکن.

ئیڤی دیفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد: “لە هەردوو حاڵەتەکەدا مووشەکی بەرپەرچدەر (ئینتەرسێپتەر) تەقێنراون، بەڵام نەیانتوانیوە رێگری لە مووشەکە هاتووەکان بکەن و تێکیان بشکێنن.”

جەختیشی کردەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی سیستەمەکانیان زیاتر لە سەدا90ـی مووشەکەکان لە هەوادا لەناو دەبەن، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەو گرفتە تەکنیکییانەوە شکستیان هێناوە.

هەر لە چوارچێوەی رووداوەکاندا، گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، سوپا لێکۆڵینەوە لە رووداوێکی دیکە دەکات کە بەیانی رۆژی یەکشەممە لە باکووری وڵات روویداوە؛ گومان دەکرێت تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل بە هەڵە جووتیارێکی ئیسرائیلییان لە ناوچەی کیبوتس مسغاف عام کوشتبێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تەندروستیی ئیسرائیل رایانگەیاندووە؛ لە ئەنجامی کەوتنی دوو مووشەکی ئێرانی لە باشووری ئیسرائیل لە شەوی شەممەدا، زیاتر لە 150کەس بریندار بوون.

سەرچاوە

Related Posts