ئێرانجیهان

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کارەبا لە سۆران و راپەڕین بڕا

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند:هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین ڕوویدا.

 لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند  كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.

لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts