وەزارەتی کارەبا رایگەیاند:هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین ڕوویدا.
لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.
لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
نوێ دەکرێتەوە..










