ئێرانجیهان

هیوادارین ئاگربەستەکە دەستپێکی ئاشتییەکی بەردەوام بێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کردەوە رایگەیاند؛ دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، هیوایەکی زۆر دروست بووە کە ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و بەختەوەری و کۆتاییهێنان بە کێشە رەگداکوتاوەکانی ناوچەکە، چونکە هەمیشە بژاردەی ئاشتی باشتر و لەپێشترە لە ماڵوێرانییەکانی جەنگ.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە. بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.

سەرچاوە

Related Posts