ئێرانجیهان

کەمال خەرزی گیانی لەدەستدا

کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییە دەرەکییەکان و راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، هەواڵی گیان لەدەستدانی خەرازی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییە دەرەکییەکان کە لە هێرشێکی ئامانجداری ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ماڵەکەی لە تاران بریندارکرا بوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

پێشتر لە 2ی ئەم مانگە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردبووەوە، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ماڵەکەی کەمال خەرازی لە تاران، هاوسەرەکەی گیانی لەدەستداوە، خۆیشی لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

سەرچاوە

Related Posts