ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، لێرەوە ڕایدەگەیەنین:
لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار.
جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
نوێ دەکرێتەوە.










