بەپێی زانیارییەکانی دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، کە لە سەرچاوەیەکی باڵای ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەستی کەوتووە، شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق. سەردانەکەی قائانی بە مەبەستی نێوەندگیرییە لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە ماوەیەکە لەسەر هەندێک پرسی سیاسی ناکۆکن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی داوە، بڕیارە هەر ئەمشەو ئیسماعیل قائانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە.
ئاشکراشی کردووە تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، یەکلاکردنەوەی پرسی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقە، کە ئێستا بووەتە خاڵی سەرەکیی ململانێ و جیاوازییەکانی نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
نوێ دەکرێتەوە










