ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڕیاری گەڕیی دووەمی دانوستانمان نەداوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: گرژیی و ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز تەنیا دەرئەنجامی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێش 28ـی شوبات ئەم ناوچەیە ئاسایشی تەواوی هەبوو، بۆیە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لەم دوو لایەنە بکات لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و خۆیان لە گۆڕینی رۆڵی “تاوانبار” و “قوربانی” بەدوور بگرن.
بەقایی باسی لەوەش کرد، ئەستەمە خیانەتەکانی ئەمریکا لە دیپلۆماسی دووبارە لەبیر بکەین، گوتیشی: لە ماوەی کەمتر لە 9 مانگدا واشنتن دووجار لەکاتی دانوستانەکاندا هێرشی کردۆتە سەر خاکی ئێران و پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە و کەسایەتی و هاووڵاتییان کوشتووە و زیانی بە سەروەت و سامانی نیشتمانی گەیاندووە.
دەشڵێت، بە وشیارییەکی تەواوەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین، چونکە خۆپاراستن لە فێڵەکانی دوژمن لە ڕێگای دیپلۆماسیدا ئەرکێکی ژیرانە و تەنانەت گرنگترە لە کاتی جەنگ.
نوێ دەکرێتەوە…










