مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لەبارەی کاندیدکردنی عەلی زەیدی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسیویەتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ. هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ و پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و هیواخوازین سەردەمێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراقدا دەست پێ بکات.
نوێ دەکرێتەوە
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ. هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و…
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 27, 2026










