ئێرانجیهان

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لەبارەی کاندیدکردنی عەلی زەیدی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسیویەتی: ‏لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ. هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ و پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و هیواخوازین سەردەمێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراقدا دەست پێ بکات.

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts