ئێرانجیهان

پوتن و ترەمپ 90 خولەک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

کۆشکی کریملین ڕایگەیاند، کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی درێژیان ئەنجامداوە کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە. پوتن لە پەیوەندییەکەدا ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیاندووە، بەڵام هاوکات هۆشداریی توندی داوەتە واشنتن و تەلئەڤیڤ لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کرێملن، ڤلادیمێر پوتن بە دۆناڵد ترەمپی ڕاگەیاندووە کە مۆسکۆ ئامادەیە لە ماوەی یادەکانی “ڕۆژی سەرکەوتن”دا (کە یادی سەرکەوتنی ڕووسیایە بەسەر ئەڵمانیای نازی و لە مانگی ئایاردایە) ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت. سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەم پێشنیازەی پوتن دەربڕیوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان دەبینرێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پوتن بە ڕاشکاوی باسی لە مەترسییەکانی دەستپێکردنەوەی جەنگ لە دژی ئێران کردووە. پوتن بە ترەمپی گوتووە: “ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل جارێکی دیکە پەنا بۆ هێرشی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەنەوە، ئەوا لێکەوتەکان زۆر وێرانکەر و مەترسیدار دەبن.”

 

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts