ئێرانجیهان

هەنگاوی یەکەممان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ناوە

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران، هاوکات ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە 10 دەریاوانی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

ڕوبیۆ جەختی کردەوە کە ئەمریکا “هەنگاوی یەکەمی ناوە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز” بە ڕووی کەشتیوانی جیهانیدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانیان ئێستا خەریکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرگریین لە گەرووی هورمز، کە ئامانج لێی وەڵامدانەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێرانە. گوتیشی: “ئێمە ڕێگری لە ئێران دەکەین کە مین لە ڕێڕەوە دەریاوانییە نێودەوڵەتییەکاندا بچێنێت.”

 

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts