ئێرانجیهان

بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 11ی ئایاری 2026، بڕی (663,805,000,000) شەش سەد و شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار، وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بڕیارە سبەی سێشەممە، گوژمەی تەواوکاریی مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان. ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەرچاوە

Related Posts