ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بە ماڵپەری کوردستان24ـی راگەیاند، دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵ، زەیدی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد، “بەدڵنیاییەوە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کار بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات”.
نوێ دەکرێتەوە..










