ئێرانجیهان

لە بەغدا بە درۆن هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14ـی ئاداری 2026، لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا. بەرپرسێکی باڵای ئەمنی رایگەیاند، هێرشەکە زیانی هەبووە.

بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: “درۆنێک ئامانجەکەی پێکاوە و بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە.” هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنیش پشتڕاستی کردەوە نێردە دیپلۆماسییەکە کراوەتە ئامانج.

ئەم هێرشە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، هەر پێش بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، زنجیرەیەک هێرش کرایە سەر بنکەکانی “کەتائیبی حزبوڵا”ی نزیک لە ئێران، بەگویرەی سەرچاوە هەواڵییەکان بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس لە بەغدا.



سەرچاوە

Related Posts