ئێرانجیهان

دوو بەرپرسی باڵای کوژراوی رۆژی یەکەمی جەنگ لە…


بڕیارە ئەمڕۆ لە تاران رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی وەزیری بەرگری و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی ئێران بەڕێوەبچێت کە رۆژی یەکەمی جەنگ لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە کوژران.

 

بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026 (بەکاتی تاران) رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە پارچەی 24ـی گۆڕستانی ”بەهەشتی زەهرا”ـی تاران بەڕێوەبچێت و دواتر هەر لەوێ کە تایبەتە بە فەرماندە سەربازییەکان، بەخاک بسپێردرێت.

 

هاوکات کاژێر 11:00ـی ئەمڕۆ، بڕیارە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای رێبەری پێشووی ئێران و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی وڵاتەکەش لە ”شەقامی حەسەن نەسڕوڵڵا” (وەزیران)ـی تاران بەڕێوەبچێت. 

 

بەگوێرەی میدیای ئێران، دوای رێوڕەسمەکە، تەرمی عەلی شەمخانی کاژێر 16:00(بەکاتی تاران) لە گۆڕەپانی تەجریشی تاران و لە تەنیشت ئیمامزادە ساڵح بە خاک دەسپێردرێت.

 

هەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئێران و چەندین بەرپرسی سەربازی و هەواڵگریی دیکە، 28ـی شوباتی 2026، لە هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکادا بۆ سەر نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەوکاتی وڵاتەکە کوژران.

 

تاوەکو ئێستا بەهۆی بەردەوامیی جەنگەوە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران کە لە جەنگەکەدا کوژران، دواخراوە. 





سەرچاوە

Related Posts