ئێرانجیهان

سوپای پاسداران: کۆگاکانی مووشەکمان دەستیان…


سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کە زۆربەی کۆگاکانی مووشەکیان هێشتا بە پارێزراوی ماونەتەوە و دەستیان لێنەدراوە.

 

ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی ئێرانی، لە زاری گوتەبێژێکی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، ئەو مووشەکانەی تاوەکو ئێستا لە شەڕەکەدا بەکارهێنراون، زۆربەیان “بەرهەمی دە ساڵ پێش ئێستان” و هێشتا چەکە پێشکەوتووەکانیان بەکارنەهێناوە.

 

گوتەبێژەکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو مووشەکانەی کە لە دوای “شەڕی 12 رۆژە” لەگەڵ ئیسرائیل بەرهەمهێندراون، هێشتا لە کۆگاکاندان و بەکارنەهێندراون. 

 

لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە گوتبووی هێزی دەریایی ئێرانیان تێکشکاندووە، گوتەبێژەکەی سوپای پاسداران گوتی: “ئەگەر ترەمپ ئازایەتی هەیە، با رێگە بدات کەشتییەکانی بێنە نێو ناوچەی کەنداوی فارس.”

 

ئەم لێدوانانەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکان لە نێوان ئێران و بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامن.

 

بەرپرسانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە هێرشییان کردووەتە سەر کۆگەکان و کارگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک و توانای مووشەکی ئەو وڵاتەیان بە رێژەی زیاتر لە 90٪ کەم کردووەتەوە. 





سەرچاوە

Related Posts