مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی لەبارەی دۆخی ناوچەکە ساز دەکات.
چەند گوتەیەکی سەرۆکوەزیران لە کۆنفرانسەکەدا:
– خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، مان و مردنمان پێکەوە دەبێت.
– حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسە لە راگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان.
– هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرن.
– ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کوردستان مووچەخۆری حکوومەتی فیدراڵین.
– هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کوردستان دەیکەین.
– سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە رێگری لە هێرشەکان دەکەن.
– هێزە ئەمنییەکانی کوردستان بە بەرپرسیارەتییەوە مامەڵەیان کردووە.
– لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتین و پێویست ناکات کەس موزایەدە بە هەناردەی نەوتەوە بکات.
– هەرێمی کوردستان رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق نەکردووە.
نوێ دەکرێتەوە..










