ئێرانجیهان

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە:

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات.

هاوکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە پەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.

سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا.

نوێ دەکرێتەوە.



سەرچاوە

Related Posts