ئێرانجیهان

عەباس عێراقچی داوا لە جیهان دەکات بێنە ناو…


 

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بچنە پاڵ کەمپەینی “نەخێر بۆ شەڕی نادادپەروەرانە لە دژی ئێران” و رایدەگەیێنێت، دەرئەنجامە جیهانییەکانی ئەم گرژییانە کار دەکاتە سەر هەموو لایەک.

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان، لەنێویاندا بەرپرسانی ئەوروپا و ئەمریکا، بە راشکاوی دان بەوەدا دەنێن کە “شەڕ لە دژی ئێران نادادپەروەرانەیە.”

 

عێراقچی داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات هاودەنگ بن لە دژی شەڕ و دەڵێت: “شایستەیە ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێنە ناو ئەم هاودەنگییە.”

 

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان دەدات و دەڵێت، “شەپۆلی دەرئەنجامە جیهانییەکان تازە دەستیپێکردووە و بێگومان بەرۆکی هەمووان دەگرێتەوە، بێ ئەوەی رەچاوی سامان، ئایین یان رەگەز بکات.”

 

عێراقچی لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووە کە بەرەوڕووی مەترسییەکی هاوبەش دەبنەوە و گوتی، “دوژمنی هەموومان، یەکە.”

 

ئەو پەیامەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە کە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە.

 





سەرچاوە

Related Posts