ئێرانجیهان

ئێران داوای قەرەبوو لە ئیمارات دەکات


نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش، ”بەکارهێنانی خاکی ئیمارات لە لەلایەن ئەمریکاوە” بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی بە نایاسایی ناوبردووە و داوای قەرەبووی لە وڵاتەکە کردووە.

 

پێنجشەممە، 19-03-2026، ئەمیر سەعید ئیرەڤانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای کرد بۆ سەر وڵاتەکەی.

 

لە نامەکەی ئەمیر سەعید ئیرەڤانیدا ئەوەش هاتووە، ”هەنگاوی ئیمارات بۆ بەکارهێنانی خاکەکەی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بەرپرسیارێتیی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دروستدەکات.”

 

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، پێویستە ئیمارات قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە، ”لەنێویاندا پێدانی قەرەبوو بۆ هەموو ئەو زیانە ماددی و مەعنەوییانەی بەر ئێران کەوتوون.”





سەرچاوە

Related Posts