ئێرانجیهان

سوپای پاسداران خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی ئیسرائیلی راگەیاند

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانییان سێیەمین فڕۆکەی جەنگییان لە جۆری “F-16″ی ئیسرائیلی پێکاوە.

بەپێی راگەیەندراوەەکە، سیستەمی مۆدێرن و پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 16ـی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر تواناکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران و ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن و تێکشکاندنی زیاتر لە 200 ئامانجی ئاسمانی. 

ئەو ئامانجانەی تێکشکێنراون پێکهاتوون لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەکی کروز، فڕۆکەی دابینکردنی سووتەمەنیی ئاسمانی و فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی دوژمن لە ئاسمانی ئێراندا، کە وەک لە راگەیەندراوەکەدا جەختی کراوەتەوە، “ئەمە نیشاندەری بەهێزبوونی تواناکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیە.”

 

سەرچاوە

Related Posts