بارەگای هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، پێش چەند کاژێرێک فڕۆکەیەکی جەنگییان لە ئاسمانی کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکە پێکاوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، فڕۆکەکە لە جۆری ئێف پازدە بووە و لە ئاسمانی نزیک دوورگەی هورمز لەلایەن رادارەکانەوە دۆزراوەتەوە، پاشان لەلایەن سیستمەکانی زەوی-بۆ-ئاسمانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپاوە کراوەتە ئامانج و مووشەکی لێ دراوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی چارەنووسی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.










