ئێرانجیهان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی کرایە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. بە داخێکی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەو پەلامارە ناڕەوایە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم

ئەو پەلامارە دوژمنکارانەیە و، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماکانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچکات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.

پێشمەرگە ئازیزترین و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانە.

مسعود بارزانی

24ی ئاداری 2026

سەرچاوە

Related Posts