ئێرانجیهان

پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، جەختی لە پشتگیریکردنی وڵاتەکەی بۆ ئەو هەوڵانە کردەوە کە بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادان.

چوارشەممە 25ـی ئاداری 2026، شهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پاکستان ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە مەبەستی چارەسەرکردنی ململانێکان”.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان گوتیشی: “پشتگیری لەو هەوڵانە دەکەین کە لە ئێستادا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێن”.

ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان دوای ئەوە دێت، پێشووتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاندبوو، ئێران دەیەوێت بگەڕێنتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و رێککەتنیان دەوێت، لە بەرانبەردا لایەنی ئێرانیش چەند جارێک ئاماژەیان بەوە کردووە، ئێران لەگەڵ جەنگدا نییە و بەسەریدا سەپێنراوە. 

سەرچاوە

Related Posts