ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی بە ئاژانسی “رۆیتەرز”ـی راگەیاندووە “لە رێگەی پاکستانەوە پێشنیازێکی ئەمریکیمان بەدەست گەیشتووە کە تایبەتە بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا.”
سەرچاوە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرباری گەیشتنی پێشنیازەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنی ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆ و دانوستانانە دیاری نەکراوە و پرسی دیاریکردنی شوێنەکە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆ و تاوتوێکردندایە.
نوێ دەکرێتەوە..










