ئێرانجیهان

بەبێ هۆکار هێرشکرایە سەر پێشمەرگە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریی کردنی لە پرسەی شەش پێشمەرگە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری شەهیدان، سەرۆک بارزانی و هەموو خەڵکی کوردستانی کرد، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

مەسرور بارزانی گوتیشی: ئەمە شەهیدی غەدر و خیانەتن و بەبێ هۆکار ئەم هێرشەی سەر پێشمەرگە ئەنجامدراوە.

ئاماژەشی دا بەهۆی خوێنەی ئەو شەهیدانە ئێمە بە سەربەرزی لە وڵاتەکەماندا دەژین، کوردستانەکەشمان بەهۆی خوێنی شەهیدانمان بە بەهایە، هەر وەکوو هیچ کات خوێنی شەهیدان بە بەبێ بەها نەچوو ئەمجارەش هەر وا دەبێت.

هیواشی خواست ئومێدی شەهیدان بۆ سەربەخۆی و سەرکەوتووی کوردستان و گەلەکەی بەدی بهێت.

سەرۆکوەزیران جەختیشی کردەوە، بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts