وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە،
لە دوو نامەی جیاوازدا، هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان.
لە نامەکانیاندا، هەردوو وڵات وێڕای دەربڕینی خەمبارییان ڕێزیان لە قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە گرت و خۆیان بە هاوبەشی خەمی گەلی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە زانی.
پرسە و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵەو کەس وکاری شەهیدان کرد .
نوێ دەکرێتەوە.










