ئێرانجیهان

ئێران خۆی داوای رێککەوتنی کردووە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: لە سێ هەفتەی ڕابردوو توانا سەربازییەکانی ئێران بە ئاستێک بۆردومان کردووە لە بڕوای کەسدا نییە.

ئاماژەی بەوە کرد، هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئێرانمان بە تەواوی لە ناو بردووە.

باسی لەوەش کرد، توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لەنێو بردووە، بە هەمان شێوە بەشێکی زۆری مووشەکەکانی ئێرانمان لەناو بردووە.

جەختی لەوەش کردووە، زۆرینەی سەرکۆی هەڵدانی مووشەکەکانی ئێرانمان لەناو بردووە، زیانێکی زۆرمان بەو شوێنانەی ئێران گەیاندووە کە درۆنیان لێ بەرهەم دەهێنا.

گوتیشی: ئێران خۆی داوای رێککەوتنی کردووە، ئێرانییەکان دانوستانکاری زۆر زیرەکن بەڵام شەڕکەری باش نین.

سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، نازانم لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن یان نا.

نوێ دەکرێتەوە.

سەرچاوە

Related Posts