ئێرانجیهان

لە پشتیوانیکردنی گەلی کورد بەردەوام دەبین

کۆنسوڵی فەرەنسا هێرشە بالیستییەکەی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، ، یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بالیستییەکەی ئێرانی بۆ سەر فیرقەکانی 5 و 7ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی سۆران کرد.

لە نامەکەدا هاتووە، کە ئەو هێرشە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٦ پێشمەرگە و برینداربوونی ٣٠ـی دیکە. کۆنسوڵی فەرەنسا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواستووە.

یان برێم، لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە: “دڵنیابن لە هاوسۆزیی فەرەنسا بەرامبەر ئەم کردەوە دوژمنکارانەیە لە دژی هەرێمی کوردستان و بەرپرسان و دانیشتووانەکەی.”

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئاشتی و دابینکردنی ئاسایش بۆ گەلی کورد.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts