بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.
ئاگاداری شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بە خوڕەی شاری هەولێری گرتۆتەوە هەندێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاستی باراناو بەرز بۆتەوە و بۆتە هۆی وەستانی جولەی هاتووچۆ . بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو چەند شەقامێکی تریش ئاستی باراناو تێیاندا بەرز ببێتەوە جووڵەی هاتووچۆ تیایاندا بوەستێ بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین تا ئەم شەپۆلی باران بارینە دەوەستی ئەگەر بۆکاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە .
ئەو شەقامانەی ئاستی باراناو تیایاندا بەرز بۆتەوە لە ئێستادا
١- شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک فاملی مۆڵ
٢- شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش
٣- شەقامی ٤٠ مەتری بازاڕی لەنگە.
٤- ڕێگای دارەتوو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار
٥- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان.
٦- شەقامی ٦٠مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری.
نوێ دەکرێتەوە..
- Home
- هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە










