ئێرانجیهان

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە

بە هۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە، هەندێک سەرچاوە زانیاری نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتییان بڵاو دەکەنەوە.

ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەین کە تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری لەمبارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی نەیارانەوە. هەروەها داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین بە وریایی مامەڵە لەگەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی هاووڵاتییان هەبێت و بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار زانیاری نا دروست بڵاو نەکەنەوە.

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts