ئێرانجیهان

بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

حکوومەتی بەریتانیا لە پەیامێکی فەرمیدا، سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کرد کە کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە پەیامەکەدا، بەریتانیا نیگەرانی خۆی بەرامبەر پەرەسەندنە ئەمنییەکان دەربڕی و رایگەیاند: “ئێمە داوای هێورکردنەوەی بەپەلەی دۆخەکە دەکەین، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی گشتیی لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان.”

ئەم هەڵوێستەی بەریتانیا لە کاتێکدایە  ناوچەکە رووبەڕووی چەند هێرش و ئاڵۆزییەکی ئەمنیی بووەتەوە، و وڵاتانی هاوپەیمان جەخت لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێم و عێراق وەک فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ئارامیی ناوچەکە دەکەنەوە.

سەرچاوە

Related Posts