ئێرانجیهان

ترەمپ: ئێران هەموو شتێکی دۆڕاندووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ ئێران “هەموو شتێکی دۆڕاندووە” و ئێستا هەوڵ بۆ واژووکردنی رێککەوتنێک دەدات، بەڵام میدیاکان تیشک ناخەنە سەر ئەو بابەتە. ترەمپ جەختیشی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ ماوەی دوو یان سێ هەفتە لە ئێران دەمێننەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ترەمپ گوتی: “ئێران هەموو شتێکی لەدەستداوە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵمان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن، بەڵام دەزگاکانی راگەیاندن باسی ئەمە ناکەن.”

سەبارەت بە ئامانجی سەربازیی وڵاتەکەی، ترەمپ روونی کردەوە: “تاکە ئامانجی من لە ئێران ئەوە بوو کە نەبنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. دوای بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا ئێران جێدەهێڵین و هیچ پێویستمان بە مانەوە نییە لەوێ.”

لەلایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لە جەنگ دژی ئێران، تێکشکاندن و لەناوبردنی جبەخانە موشەکییەکانی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە

Related Posts